کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

٤. دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵ لە کوردستان

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی تەمەن ژێر ٢٠ ساڵ لە کوردستان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کراون.

ئەم هاووڵاتییانە بە ناوەکانی «محەممەد فەرەجی»، «ژیار ڕەسووڵی» و «ئیلیا لەتفی»، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری بانە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان کراون. شایانی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.