کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆچی دوایی مەحموود سەهامی‌زادە، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە شاری تەورێز

11

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ مەحموود سەهامی‌زادەمان پێگەیشت. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥، لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد و خێزان، هاوڕێیان، یاران و هاوسەنگەرانی لە خەم و پەژارەی لەدەستدانی خۆیدا بەجێهێشت.

ناوبراو ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی دژی ڕێژیمی پەهلەوی بەشداری لە چالاکییەکاندا کرد و پاش ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە، چالاکییەکانی دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی درێژە پێ دا. هاوڕێ مەحموود سەهامی‌زادە لە ساڵی ١٣٦٠دا، هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی سەرکوتکارییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و ساڵانێک لە تەمەنی لە گرتووخانەکاندا و لەژێر ئەشکەنجەی توندی ڕێژیمدا بەسەر برد. هاوڕێ مەحموود یەکێک لەو تێکۆشەرانە بوو کە لەو سەردەمە پڕ لە زیندان و ئەشکەنجەیەدا، وەفاداریی خۆی بۆ ئامانجە سۆسیالیستییەکان و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا پاراست.