بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی ئیلام ڕایگەیاندووە کە ١٠ گوندی سەر بە شاری دێهلۆران تووشی کێشەی کەمیی ئاو بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی ئەم گوندانە، تەواوکردنی هێڵی گواستنەوە، دروستکردنی کۆگاکانی ئاو و تۆڕە ناوخۆییەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، پێویستی بە ٢٣٠ ملیار تمەن بودجە هەیە، بەڵام هیچ وادەیەکی دیاریکراوی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەستنیشان نەکرد.
