شۆفێرانی وێستگەی پارسی جنوبی سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە وتەی ئەو شۆفێرانە، مووچەی کاتی مانگرتن یان کارکردنی ٤٠ ڕۆژەیان هێشتا پێنەدراوە، هەروەها بەشێکیان ڕایانگەیاندووە کە هەندێک لە حەقدەست و مافە داراییەکانیان ماوەی سێ ساڵە دواکەوتووە و پێیان نەدراوە. لە کۆتاییدا شۆفێران جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی قەیرانی ئابووری و نەدانی مووچەکانیان، توانای دابینکردنی بژێویی خێزانەکانیان نەماوە.
