کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە چەندین شار

کۆبوونەوەی خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە چەندین شار

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینانی شیرکەتی موخابەرات لە شارەکانی هەمەدان، ئیسفەهان، ڕەشت، بیجاڕ و سنە، دژ بە خراپیی دۆخی بژێویی ژیانیان دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی.
خانەنشینە ناڕازییەکان دژ بە تاڵانکردنی پشک و داراییەکانی شیرکەتەکە لە لایەن سوپای پاسداران و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی. ناوبراوان هەروەها خوازیاری بەرزکردنەوەی مووچەکانیان بوون بەپێی ڕێژەی هەڵئاوسان. بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی قەیرانی سەختی ئابووریی ئێران، چیتر توانای دابینکردنی بژێویی سەرەتایی خێزانەکانیان نەماوە.