بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو پارێزەر لە ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، پاش ئامادەبوونیان لە دادگای تەورێز دەستبەسەر کراون.
«ڕەزا ئەکبەری عەدڵ» و «محەممەد ئیسماعیلی عەلافی»، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ناوەندە ئەمنییەکان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی پاڵیان لەبەردەستدا نییە.
