کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی دوو پارێزەر لە شاری تەورێز

دەستبەسەرکردنی دوو پارێزەر لە شاری تەورێز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو پارێزەر لە ئەندامانی سەندیکای پارێزەرانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، پاش ئامادەبوونیان لە دادگای تەورێز دەستبەسەر کراون.
«
ڕەزا ئەکبەری عەدڵ» و «محەممەد ئیسماعیلی عەلافی»، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە ناوەندە ئەمنییەکان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی پاڵیان لەبەردەستدا نییە.