کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوە و مانگرتنی کرێکارانی کارگەی ئێران برک

ادامه اعتصاب کارگران ایران‌برک رشت 1

رۆژی ڕابردوو، کۆمەلێک لە کرێکارانی کارگەی ئێران برک دژ بە پێنەدانی حەقدەست و مەزایاکانیان دەستییان لە کارەکانیان کێشا و کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەردەم دەرگای چوونە ناوەوەی بینای ئەو کارگە ئاماژیەیان بەوە کردووە، بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و پێنەدانی حەقدەستەکان، چیتر توانای بژێوی ژیانی بنەمالەکانیان نەماوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیدا دەژین. جێگای ئاماژە کە مانگرتنی ئەو کرێکارانە بەردەوامە و ئەمرۆیش پێنجشەممە ١٦ی ڕەزبەر درێژەیان بە مانگرتنەکەیان داوە.