رۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتیی لە زیندانی قزلحەساری کەەرەج ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “سەعید نادری” دانیشتووی شاری “وەحیدیە” سەر بە شارستانی شەهریار، رۆژی شەممە ١١ی ڕەزبەر بە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش ١ رۆژ لێپرسینەوە ، ڕەوانەی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرا. ناوبراو پاشان ٢ رۆژ لە رێککەوتی ١٣ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتەی ١ مڵیاردی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
