رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، سووختبەرێکی کەمئەندام لە شوێنی چوونەناوەوەی شاری بەندەرعەبباس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتەبەر دەسترێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عەلی بەراهووی زیرکاری” خەڵکی ناوچەی “مادە کاریز” سەر بە شارستانی زابوڵە. ناوبراو له دەروازەی شاری بەندەرعەبباس بە بێ ئاگاداری پێشوەختە تەقە لە ئۆتۆمۆبیلەکەی کراوە و پاش هەڵگەرانەوە ئۆتۆمۆبیلەکەی تووشی ئاگرکەوتنە بووە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوییەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە ۲۳ هاووڵاتی سووختبەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە.
