کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی دوو ئەندامی شاندی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا

دەرکردنی دوو ئەندامی شاندی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا 1

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو ئەندامی شاندی کۆماری ئیسلامی کە لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریان کردبوو، لە خاکی وڵاتەکەیان دەرکرد.

بە دوایین زانیارییەکان، پاش کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە عەباسی عەراقچی و شاندەکەی ڕاگەیاندبوو کە دەبێت خاکی ئەمریکا بەجێ بێلن، بەڵام دوو کەس لەوانە لەگەڵ شاندەکە نەگەراوبوونەوە بۆ ئێران و رۆژی هەینی لە خاکی ئەمریکا دەر کران.