کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی ڕەستنی خاوەر ڕەشت

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارگەی ڕەستنی خاوەر ڕەشت 3

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی کارگەی ڕەستنی خاوەر ڕەشت حەقدەست و مەزایاکانیان دواخراوە هەروەها ئەمنییەتی داهاتووی پیشەییان لەو کارگە لە مەترسیدایە.

ئەو کرێکارانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە سێ مانگە کە حەقدەستەکانیان دواخراوە و نزیک و ١ ساڵ و نیوە کە مەزایاکانی وەک مافی بیمە پێیان نەدراوە. هەروەها جێگای ئاماژەیە کە کرێکارانی ناڕازی جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە بەرپرسانی ئەو کارگە، بە بیانووی چاکسازی کارگەکە بەرهەمهێنانیان ڕاگرتووە و کاتێک کە دیسان دەیانویست کرێکاران بگەرێنەوە بۆسەر کارەکانیان، تەنیا ٤٠ کەس لەو کرێکارانەیان بەکارهێناوە و زیاتر لە ٥٠ کرێکاری دیکەی ئەو کارگە، لە دەستپێکی مانگی ڕەزبەرەوە بێکارن و داهاتووی پیشەییان لەو کارگە نادیارە. هەروەها شایانی باسە کە ئەم بابەتە، مەترسی خستووەتە سەر ئەمنییەتی پیشەیی ئەو کرێکارانەش کە لەسەر کارن و تەنانەت ناڕەزایەتی خۆیان بەم بابەتە دەربڕێوە.