کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان 1

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ڕەزبەر، خانەنشینکراوانی سەنعەتی فولاد لە ئیسفەهان، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان لە بەردەم بینای ئوستانداریی ئەو پارێزگایە کۆ بوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای چەندین مانگ کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییە دواخراوەکانیان، نەک تەنیا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو گوشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەریان بەرزتر بووەتەوە. لە هەمان کاتدا خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابینکردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.