ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی سەربازییدا لە سیستان و بەلوچستان ٥ چەکداری سەربە سپای پاسداران کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئۆپراسیۆنەکە ڕۆژی ڕابردوو و کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕوویداوە. لەو کاتەدا هێزەکانی سەربە سپای پاسداران بە ئۆتۆمۆبیلێکەوە لە ناوچەکە دەگەڕان کە کەوتنە ناو کەمینی چەند کەسێکی چەکداریی نەناسراو. سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەکدارەکان بە چەکی قوڕی ئۆتۆمۆبیلەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژیی گوللە و بە تەواوی لەناویان بردوون و لە ئەنجامدا ٥ هێزی سەربە سپای پاسداران کوژران. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لە باشووری ئێران، بە تایبەت لە زاهیدان و سیستان و بەلوچستان، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
