بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دراون.
ئەو بەندکراوانە بە ناوەکانی «جەهانگیر مەحموودی، شاهین بابایی، حسێنعەلی بارانزەهی، عەباس قشلاقی، فاتح شەفیعی، حەسەن مەهدیپوور، عارف دوستی، مستەفا بێکەس» لە زیندانەکانی ئەراک، زەنجان، تەورێز و ڕەفسەنجان ڕاگیرابوون. ناوبراوان ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. بە پێی ئەو هەواڵە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەیان لەو زیندانانە جێبەجێ کرا.
