کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر دوو هاووڵاتی خەڵکی ئیلام و سائین قەڵا

سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر دوو هاووڵاتی خەڵکی ئیلام و سائین

بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراو و خەڵکی شارەکانی ئیلام و سائین قەڵای پارێزگای ورمێ، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەوە.

لە درێژەی گوشارەکانی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیان لە کوردستاندا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلامی بە ناوی “نەبی ئومیدی” مامۆستا و بەڕێوەبەری بەشی ئابووری زانکۆی ئەو شارە، بە هۆی پشتیوانی لە هاووڵاتیانی ناڕازی لە مەلکشاهی ئیلام لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵات و هەروەها سەردانی مەلکشاهی ئیلامی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سائین قەڵا بە ناوی “نەبی سۆفی” و دانیشتووی شاری تاران، بە هۆی دانانی ستۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، حوکمی سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە “نەبی سۆفی” بە دانانی بارمتە تا ١٠ ڕۆژی دیکە ئازاد کراوە و پێویستە دواتر بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، ڕادەستی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم بکات.