بەپێی دوایین زانیارییەکان، زیاتر لە ٣٠٠ کرێکاری شاغڵ لە شیرکەتی “هپکۆ”ی ئەراک، دژ بە ودینەهاتنی داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی مانگرتوو ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی لە ئەند مانگی ڕابردوودا، نەک تەنیا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو بە تەواوی کرێکارانی ناڕازی خراونەتە ژێر گوشارەوە. هاوکات ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری جێبەجێنەبوونی داخوازییەکانیان، پەرە بە مانگرتنەکە و درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن. شایانی باسە کە ئەو شیرکەتە ٨٥٠ کرێکاری هەیە و چەندین جاری دیکە دژ بە دواخستنی حەقدەستەکانیان و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانی کرێکاران، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
