کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٢٣ کرێکار لە شارە جیاوازەکان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٢٣ کرێکار لە شارە جیاوازەکان 3

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماریئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کار و گیانی کرێکاران، ٢٣ کرێکار لە شارەکانی ورمێ، شاهرود، گونبەد کاووس، دەماوەند و مەشهەد، تووشی ڕووداو بوون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هەڵدێرانی پاسی هەڵگریکرێکارانی وەرزی لە ناوچەی “کەلاتەخیج” سەر بە شارستانی شاهرود، ١٧ کرێکار بە سەختی بریندار و هەروەها کرێکارێکی ژنی تەمەن ٦٥ ساڵ گیانی لەدەستداوە. هەروەها سێ کرێکاری دیکە لە ورمێ،  گوندی “جەغری” سەر بە شاری مەشهەد و هەروەها شارستانی دەماوەند، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، گیانیان لەدەستداوە. لە هەمان کاتدا دوو کرێکاری وەزری دیکەی گونبەد کاووس، لە گوندی “نارلی ئاجی سوو” بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیان ڕەوانە کرابوون، کە پاش هاتنی لافاو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوی چەمی “ئەترەک” لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە تەواوی بێسەروشوێنن و هێشتا نەدۆزراونەتەوە.