کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تەقینەوەی و ئاگرکەوتنەی کەشتییەکی بازەرگانی لە گەرووی هورموز

تەقینەوەی و ئاگرکەوتنە لە کەشتییەکی بازەرگانی لە گەرووی هورموز 3

بە پێی ڕاپۆرتی شیرکەتی ئەمنییەتی دەریایی “ئەمبەری“، کەشتییەک لە گەرووی هورموز بەر مووشەکێکی نەناسراو کەوتووە و تووشی ئاگر کەوتنەیەکی بەرفراوان بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو کەشتییە کاتی تێپەربوون لە ڕێرەوی باشووری گەرووی هورموز بە ئامانج گیراوە، بەڵام هێشتا جۆری کەشتییەکە و لایەنی هێرشبەر دیار نەکراوە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئاستی زیانەکان لەبەردەستدا نیە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا، بە ئامانج گرتنی هاوشێوەی کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورموز روویداوە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوی ڕێژەی مەترسییەکان بۆسەر ئەمنییەتی کەشتیوانی لەو ناوچەکە.