کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانی قزلحساری کەرەج

لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانی قزلحساری کەرەج 1

رۆژی ڕابردوو، حوکمی سێدارەی سێ بەندکراو لە زیندانی کەرەج بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “حسێن جەعفەری، میلاد زەینعەلی و عەبباس نەقی” کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و حوکمەکەیان رۆژی ڕابردوو لە زیندانی قزلحساری کەرەج جێبەجێ کرا. شایانی باسە کە هەواڵی سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییانە تاکوو ئێستا بە لایەن ڕژیمەوە بە شێوەی فەرمی بڵاو نەبووە.