رۆژی هەینی 3ی ڕەزبەر، دوو چالاکی سنفی و فەرهەنگی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە پارێزگای فارس، دەستبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “ڕەسول بوداغی ئەندامی” و “غەففار دیندار”، لە شاری نورئاباد مەمەسنی سەر بە پارێزگای فارس، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی سەردان لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامۆستایان بۆ ماڵی موعەلیمێک لەو شارە بوون، کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەرکران.
