رۆژی ڕابردوو، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەەیکگرتووەکان باسی لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدانان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، مایک والتز لە وتوبێژێکدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە، ئەمجارە ئەمریکا هێرشەکانی زۆر توندتر دەبێت، بەڵام هەرجۆرە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، پێویستە دۆنالد ترامپ پەسەندی بکات. شایانی باسە کە هاوکات لەگەڵ ئەمانە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە رۆژانی ڕابردوودا پیشینیاری ئاگربەستی 7 رۆژەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و کرانەوەی گەرووی هورموزی ڕەت کردەوە.
