کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی سێ کرێکار لە شارستانی تارم

گیان لەدەستدانی سێ کرێکار لە شارستانی تارم 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەستدا.

ئەو کرێکارانە لە یەکەی بەرهەمهێنانی زەیتوون لە بەشی “گیلوان” سەر بە شارستانی تارم، تووشی رووداوبوون و گیانیان لەدەستدا. بە وتەی بەرپرسانی ئەو یەکەیە، ئەو شوێنە ماددەی ئەسیدی لێبووە و ئەو کرێکارانیە بە هۆی  نەبوونی ئۆکسیژن لە کۆگاکان گیانیان لەدەستدا. شایانی باسە کە ئەگەر ئەو کرێکارانە ماسکی ئۆکسیژنیان لەگەڵ بوا دەیانتوانی ڕزگار بن بەڵام بەهۆی نەبوونی کەلوپەلی پێویست و دابین نەکردنی ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، گیانیان لەدەستدا.