کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی هاووڵاتییەک لە زیندانی عادل ئابادی شیراز

ئازادی کاتی هاووڵاتییەک لە زیندانی عادل ئابادی شیراز 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “سیما سەبتو” هاووڵاتی بەهائی و دانیشتووی شیراز بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندانی عادل ئابادی شیراز ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی 2ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش تێپەربوونی ماوەیەک لە زیندانی عادل ئاباد، ناوبراو بە دانانی بارمتەی سێ مڵیارد تمەنی تا کاتی کۆتایی کۆبوونەوەی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، ئازاد کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.