بە پێی ڕاپۆرتەکان، “مەحبووبە شەعبانی” یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە رێککەوتی 13ی رێبەندانی 1404ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەو دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقیلابی مەشهەدەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵات و گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ناوبراو رۆژی ڕابردوو بە شێوەی فەرمی بە پارێزەری ئەو کەسە ڕاگێندراوە.
