کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول 2

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی دزفول بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لە سێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عێماد میردورقی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری ئەندیمشک، کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی چوارشەممە 1ی ڕەزبەر، لە زیندانی دزفول حوکمەکەی جێبەجێ کرا. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو کەسە لە میدیاکانی ڕژیمدا، بڵاو نەکراوەتەوە.