لە رۆژانی ڕابردوودا، “زەرتوشت ئەحمەدی ڕاغب” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، دیسان لە دوسییەکی دیکەدا، حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە لە رێککەوتی 7ی خەرمانانەوە ماوەی بەندکرانەکەی کۆتایی پێهاتبوو، بەڵام بە هۆی سازکردنی دوسییەکی نوێ، رێگری لە ئازادی ناوبراو کرد. ناوبراو لەو دوسییەدا بە 1 ساڵ زیندانی تەعزیری، 2 ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات و 2 ساڵ قەدەغە لە کارکردن لە شوێنە دەولەتییەکان مەحکووم کراوە. شایانی باسە کە ئەو چالاکە مەدەنییە ڕایگەیاندووە، دادگاکانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمی دانانێت و حوکمەکانی وەک “سازکردنی دوسییەی ئەمنی” پێناسە کردووە.
