کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی ٤ کرێکار لە پارێزگای خوراسانی باکوور

گیانلەدەستدانی ٤ کرێکار لە پارێزگای خوراسانی باکوور 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، چوار کرێکار لە پارێزگای خوراسانی باکوور، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەستدا.

ئەو ٤ کرێکارە کە هێشتا لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمەوە ناوەکانیان بۆ ڕای گشتی بڵاونەکراوەتەوە، کاتی کۆڵاندنی بیرێکی ئاو لە ناوچەی “غوڵامان” سەر بە شارستانی ڕاز و چەرگەلان، تووشی ڕووداوی کار بوون و سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕووداوە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.