کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەەوە ناڕەزایەتی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی نەیشابوور

کۆبوونەەوە ناڕەزایەتی کارمەندانی نەخۆشخانەکانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی

ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی شاغڵ لە نەخۆشخانەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی نەیشابوور، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە دواخوازییەکانیان، کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی پلاکارد، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ئەو زانکۆیە بە دۆخی ژیانی کارمەندان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.