ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری چابەهار دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها وەدینەهاتنی داخوازییە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران، لە دۆخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.
