کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەبزەوار

ئازادی کاتی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەبزەوار 2

رۆژی ڕابردوو،عەلی موقەیسەهاووڵاتیی بەندکراو لە زیندانی سەبزەوار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو 20ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو نزیک کاتژمێر 11ی نیوە شەو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندانی تۆربەتی حەیدەریە و دواتر بۆ زیندانی سەبزەوار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی قورس و تا کاتی کۆتایی هاتن بە قۆناغی دادگایییەکانی ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.