رۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری تاران بە تاوانی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و رووبەرووی حوکمی قەزایی بوونەوە.
بە وتەی “عەلی سالحی” دادستانی گشتی شاری تاران، ئەو دوو کەسە بە بڵاو کردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە بێرێزییان بە ڕێوەڕەسمی ئەربەعین کردووە و تەنانەت لاپەڕەکانیان لە سۆشاڵ میدیا لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیمەوە داخراون. بەڵام ناوبراو ئاماژەیەکی بە ناسنامەی ئەو کەسانە، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نەکردووە.
