لە رۆژانی ڕابردوودا، “ئەحمەدرەزا عەلی پوور و فاتمە ئاتەشی خیاوی” لە زیندانەکانی تارانی گەورە و ئێڤین، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەیان ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەحمەدرەزا عەلی پوور خوێندکاری دەرکراو لە زانکۆی ئازادی تاران، رێککەوتی 16ی خاکەلێوە ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر بە 6 مانگ زیندان مەحکووم کرا. ناوبراو رۆژی شەممە 24ی گەلاوێژ، بە کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا هەروەها فاتمە ئاتەشی خیاوی رێککەوتی 5ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادسەرای ئێڤین دەستبەسەر و بە تۆمەتی تەبلێغ دژ بە ڕژیم و تێکدانی رێوشوێنی وڵات، حوکمی دوو سال زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پاش تێپەراندنی ماوەی بەندکرانییەکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
