کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانیی لە گەرووی هورموز

هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر دوو کەشتی بازرگانیی لە گەرووی

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو کەشتی کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئەبووزەبیئەدنوکلە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز لە لایەن هێزەکانیسپای پاسدارانەوە بە ئامانج گیراون.

شەوی پێنجشەممە 22ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، دوو کەشتیی سەربە کۆمپانیایئەدنوکلە گەرووی هورمز کەوتنە بەر پەڵاماری کۆماری ئیسلامی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان بەر نەکەوتووە. وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک تاران وسپای پاسدارانی بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە داناوە و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بە بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان و بەکارهێنانی گەرووی هورموز بۆ گوشاری ئابووری، ئاسایشی ناوچەکە و ڕەوتی جیهانیی وزە دەخاتە مەترسییەوە.