کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی 2 هاووڵاتیی لە شارەکانی ئیسفەهان و زەنجان

لە سێدارەدانی 2 هاووڵاتیی لە شارەکانی ئیسفەهان و زەنجان 3

لە رۆژانی ڕابردوودا، 2 هاووڵاتی لە زیندانەکانی ئیسفەهان و زەنجان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان،پەیام پاکزادهاووڵاتیی کورد و خەڵکی بجنورد، رێککەوتی 17ی گەلاوێژ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەستلە زیندانی ناوەندی زەنجان لە سێدارەدرا. هەروەهاعارف کەریمییانتەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری خۆمەینی شار کە ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی سێشەممە 20ی گەلاوێژ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان حوکمەکەی جێبەجێ کرا.