لە رۆژانی ڕابردوودا، کرێکارێک لە شاری تاران بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کارێکاران گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارە کاتی کۆڵاندنی بیری بینایەک لە شەقامی سەهروەردی تاران، تووشی رووداوی کارەباگرتن بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 5000 کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کرێکاری دیکەش بریندار یان کەم ئەندام بوون.
