بە پێی راپۆرتەکان، “شاپور شەبخەش” هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی “سەرجەنگەڵ” سەر بە پارێزگای زاهدان سەرەرای 6 رۆژ دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو رێککەوتی 16ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە بەرامبەر نەخۆشخانەی ناوچەی سەرجەنگەڵ، دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا، و سەرەرای تێپەربوونی 6 رۆژ و بەدواداچوونەوەی بنەمالەی لە ناوەندە ئەمنییەکان، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.
