کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لە دەستدانی دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە دەشتیاری

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە دەشتیاری 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بەلوچ لە ناوچەی دەشتیاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بوون بە ئامانجی هێزەکانی ڕژیم و گیانیان لە دەستدا.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیموراد شەهلابەر و فاروق لاشاری، لە ڕێگەی گوندی گەز بۆ سەنگان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ئۆتۆمبیلەکەیان بە بێ ئاگاداری دراوەتە بە دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.