کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی تەورێز و زەنجان

لە سێدارەدانی سێ هاووڵاتی لە شارەکانی تەورێز و زەنجان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، رۆژی یکشەممە 18ی گەلاوێژ ئەمروڵڵا دوستی خەڵکی بەندەر عەباس و حوجەت خەیات خەڵکی تەورێز، بە تومەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ناوەندی تەورێز حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە. هەروەها یوسف باقری بەندکراوێک لە زیندانی زەنجان کە ماوەی سێ ساڵە، بە تومەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی شەممە 17ی گەڵاوێژ لە زیندانی ناوەندی زەنجان لە سێدارەدرا.