لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مەداحێکی حکومەتی لە شاری تاران، لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە پاش ڕفاندنی کوژرا.
ئەو کەسە بە ناوی “حەمید ڕەزا ڕەجەب زادە” بۆ ماوەی چەندین ساڵ، هاوکاری چڕی لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکان و سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا هەبووە و تەنانەت لە سەرکوتی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردوودا، ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە. شایانی باسە کە ناوبراو پاش کوژرانی لە لایەن ئەو کەسانەوە، دیمەنی کوشتنەوەی بۆ بنەماڵەکەی نێردراوە و هەڕەشەیان لێ کراوە کە کۆتایی بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی ڕژیمدا بهێنن.
