کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی پەرەستاران لە تاران و تەورێز

کۆبوونەوەی پەرەستاران لە تاران و تەورێز 1

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە پەرەستارانی نەخۆشخانەکان لە تاران و تەورێز، دژ بە خراپی دۆخی پیشەییان کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆتری گەیشتوو، پەرەستارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی لەسەرەوە بوونی ساعەتی کاری پەرەستاران و هەروەها گوشارەکانی بەرپرسانی ناوەندە تەندروستییەکان، تووشی کێشەی جددی دەروونی بوون و هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بۆ ماوەی چەندین مانگە یان حەقدەست کارانەکانیان پێ نادرێت، یان بە تەنیا بەشێکی پێیان دەدرێت. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پەرەستاران خوازیاری پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان، وەرگرتنی هێزی کاری نوێ و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.