کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران

درێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەک

 

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوە، هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران بەردەوام بوو و دەنگی تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکاندا بیسترا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تاران، ئیسفەهان، شیراز و کەرەج لە زومرەی ئەو ناوچانەن کە بوونە ئامانجی هێرشەکان و چەندین تەقینەوەی بەهێز تۆمار کراوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوو ناوەندی درووستکردنی مووشەکی کروزی دەریایی لە تاران زیانیان بەرکەوتووە و لە ئیسفەهانیش ناوەندێکی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی ژێردەریایی کراوەتە ئامانج. هەروەها دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە نزیک شاهرود بە بۆمبی سەنگەرشکێن هێرش کراوەتە سەریان.