ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرە دەستێنن و کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە چەندین موشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر کووەیت و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بەشێکی زۆری تێکشکاندووە. بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە درۆنەکان تانکییەکی سووتەمەنی لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کووەیت کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە، بەڵام زیانی گیانی تۆمار نەکراوە. هەروەها هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەبانیەی عێراق ڕوویداوە. لە هەمان کاتدا، بەپێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکان ئەمریکا دەستی کردووە بە ناردنی هەزاران هێزی سەربازی بۆ ناوچەکە و ئەم هەنگاوە ئاستی گرژییەکانی بەرزتر کردووەتەوە.
