ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاكەلێوەی ١٤٠٥، ڕاپۆرتێکی نوێ سەبارەت بە دۆخی شەڕ و زیانەکان بڵاو کرایەوە کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٨ هێرش لە چوارچێوەی ٥٧ ڕووداو لە ١٠ پارێزگا تۆمار کراوە کە بەشێوەیەکی گشتی ٦١ کەس کوژراون یان بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پارێزگاکانی ئیسفەهان و خوزستان زۆرترین ڕێژەی هێرشیان بەخۆوە بینیوە و تاران لە پلەی سێیەمدا دێت. هەروەها بەپێی ئامارەکان، لە دەستپێکی شەڕەکەوە ١٤٥٥ هاووڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، ١١٦٧ ئەندامی هێزەکانی ڕژیم و ٦٦٩ کەسی پەیوەندیدار بە حکومەت کوژراون.
