کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی هێزەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک لە شارە جیاوازەکان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی هێزەکانی ڕژیم دژ بە خەڵک لە شارە جی

 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، لە درێژەی فشارە ئەمنییەکاندا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران دەستبەسەر کراون و کەسێکیش کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ١٧ کەس دەستبەسەر کراون و کەسێک بە ناوی نێعمەتوڵڵا شەهبەخش بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەستداوە. هەروەها لە قوم و ورمێ پێنج کەسی دیکەش بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان و دەزگا ئەمنیەکانی ڕژیم لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا بەشداریان کردووە و زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنی دەستبەسەرکراوان بڵاو نەکراوەتەوە.