کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتی شەریفه محەممەدی لە زیندانی لاکانی ڕەشت

ئازادی کاتی شەریفه محەممەدی لە زیندانی لاکانی ڕەشت 1

ڕۆژی ڕابردوو، “شەریفە محەممەدی” چالاکی کرێکاریی و بەندکراوی سیاسی، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی، مەرەخەسی دەرمانی پێدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو چالاکوانە کە پێشتر بە تۆمەتی “بەغی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش گوشاری گشتی و نێودەوڵەتی، حوکمەکەی گۆڕدرا بۆ ٣٠ ساڵ زیندان. بەپێی زانیارییەکان، شەریفە محەمەدی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی لە ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشان بۆ زندانی ناوەندی شاری سنە گواستراوە و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی گرتووخانەی لاکانی ڕەشت کرا.