کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی بەندکراوانی زیندانی ئێڤین

خراپی دۆخی بەندکراوانی زیندانی ئێڤین 1

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بەندکراوانی زیندانی ئێڤین بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزرای و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەندکراوانی ڕاگیراو لەو زیندانە بە هۆی هێرشەکانەوە لە سەرەتاییترین مافەکانیان لەوانە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی خێرا و هەروەها پێداویستییەکانیان بێبەش کراون و ئەمەش مەترسییەکی زۆر لە سەر تەندروستیان درووست دەکات. هاوکات چالاکوانانی مافی مرۆڤ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەگەری هەر ناڕەزایەتییەک لەو زیندانە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە توندترین شێوە شەرکوت دەکرێن و ئەمەش گیانی زیندانیان دەهاتە مەترسییەوە.