کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران

بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنکە و دامەزراوە سەربازییەکا

 

لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران، چەندین بنکە و دامەزراوە لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات کرانە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شیراز تاوەری چاودێریی فڕۆکەخانە و بنکەی هێزی ئاسمانیی ئەم شارە لە هێرشەکاندا بە ئامانج گیراون و دانیشتوان باس لە بیستنی چەندین دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکانی شاپورجان و ده‌پیاله‌ دەکەن. هەروەها لە شەهریار بنکەی مقاومەتی ئەمیر موئمنین و لە باشووری ڕۆژاوای تاران شارۆچکەی پیشەسازیی پەرەند کراوەتە ئامانج. بەگوێرەی هەمان ڕاپۆرت، لە ئەهواز بڕیارگەی کەربەلا و لەشکری زرهی ٩٢ی ئەرتەشی ئێرانیش هێرش کراوەتە سەری. هەروەها لە چابەهار بنکە و پێگەکانی سپای پاسداران کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی و لە هەندێک ناوچەی دیکەی وەک بەندرعباس، دزفوول و ماهشەهریش دەنگی تەقینەوە و هێرش بیستراوە.