کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 3

 

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ماڵپەڕی نێت‌بلاکس ڕایگەیاندووە کە پچڕانی بەرفراوانی ئەنتەرنێت لە ئێران چووەتە سێزدەهەمین ڕۆژی خۆی.

بەپێی داتا نوێیەکانی نێت‌بلاکس کە بەیانی پێنجشەممە بڵاوی کردووەتەوە، دەستڕاگەیشتنی خەڵکی ئێران بە ئەنتەرنێت هێشتا بە شێوەیەکی بەرفراوان سنووردارە و ماوەکەی لە ٢٨٨ کاتژمێر تێپەڕبووە. بەگوێرەی ئەم ماڵپەڕە، هێشتا هیچ زانیارییەک بۆ گەڕانەوەی تەواوی هێڵەکانی ئەنتەرنێت دیار نییە. نێت‌بلاکس هەروەها ئاگاداری داوە کە پچڕانی درێژخایەنی ئەنتەرنێت دەتوانێت مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ تەندروستی و ئەمنییەتی هاووڵاتیان دروست بکات، چونکە لە دۆخی قەیراندا خەڵک پێویستیان بە دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان هەیە.