کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 1 0

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێکخراوی “نێت بلاکس” کە دۆخی ئینتەرنێت لە جیهاندا چاودێری دەکات، ڕایگەیاندووە پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران پاش ٢٦٤ کاتژمێر پێی ناوەتە ناو ڕۆژی دوازدەهەمی خۆیەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی نێت بلاکس بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەم ماوەیەدا زۆربەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئێران نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ئاسایی پەیوەندی بە تۆڕی جیهانیی ئینتەرنێتەوە بکەن. ئەم دۆخەش وایکردووە گەیشتن بە زانیاری، پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و هەروەها بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە زۆر ناوچەدا بە تەواوی سنووردار بێت. هەروەها جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران لەگەڵ دۆخی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناو وڵات هاوکات بووە و هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە کاتی گەڕانەوەی خزمەتگوزارییەکان بڵاونەکراوەتەوە.